هەواڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنەوەو دابەزاندن و پەڕینەوە (عبور) لەزانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2017 ـ 2018) بڵاودەکاتەوە، لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانیش پەیامێک ئاراستەی خوێندکاران دەکات. سەبارەت بەگواستنەوەی خوێندکاران وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندوە، ((خوێندکاران مافی گواستنەوەیان دەبێت لەگشت قۆناغەکان لەنێوان زانکۆ‌و پەیمانگەکانی ھەرێم (جگە لەقۆناغی یەکەم)، بەڵام بەژمارەیەک مەرج دیاریکراوە)). ھەر بەگوێرەی ڕێنماییەکە، "گواستنەوەی خوێندکاران و خوێندکاران لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بۆ زانکۆ‌و پەیمانگەکانی ھەرێم، سنوردار دەبێت". بۆ بابەتی (عبور)یش، ڕێنماییەکە ئەوەی ڕونکردۆتەوە، "یەک وانەی ساڵانەو دوو وانەی وەرزیی بۆ پەڕینەوە دەبێت". لەلایەکی دیکەشەوە د.چۆمان عومەر لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەڕۆژی پێنجشەممەوە ڕێنماییەکانی دابەزاندنمان بەدەستگەیشتوە، بەڵام تائێستا وردبینیمان تێدا نەکردوە تاوەکو گشتاندنی پێبکەین بۆ تۆماری زانکۆکان". ئەوەشی وت:"لەسبەینێ یەکشەممەوە خوێندکاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان لەسەر ئەو دابەزاندنە سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ بینینی ڕێنماییەکان و بەرچاو ڕونی زیاتر". ئەوەشی ڕونکردەوە، ڕێنماییەکانی ئەمساڵ لە 90%ی وەکو ساڵانی ڕابردوە، ھەر خوێندکارێکیش ئەو ڕێنماییانە نەیگرتەوە، دەتوانێت بەشێوەی پارالێل بەردەوامبێت، واتە خوێندنەکەی لەبەیانیانەوە بۆ ئێواران داببەزێنێت و بەپارە بخوێنێت. |
Student Message Board
ئاگادارییه‌كی گرنگ له ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتیه‌وه ...
وێڕای پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێ ی میلادی له ته‌واوی مامۆستایان و خوێنكارانی كۆلێژمان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سبه‌ی سێ شه‌ممه 2/1/2018 ده‌سپێكی ده‌وامی ئاساییه له كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی له هه‌رسێ به‌شی كارگێڕی گشتی وژمێریاری و به‌ڕێوه‌بردنی گاز‌و نه‌وت بۆ ئاگاداریتان ، هه‌ر خوێنكارێك ئاماده نه‌بێت خۆی به‌رپرسیاره.. ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی |
خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ، كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی ..
خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ،بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018) كۆلێژی كارگێڕی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی تێبینی : تاقیكردنه‌وه‌كان كاتژمیر (9:30) ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كش (90) خوله‌كه.>. |
ئاگاداری تایبه‌ت به خوێنكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی ساڵی خوێندنی (2016-2017)
ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارە سەرکەوتوانەی بەشەکانی کۆلێژمان دەکەینەوە (كۆلێژی كارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی )کە لەساڵی خوێندنی ( ۲٠۱٦ـ۲٠۱۷) یەکەم و دووەم و سێ یەم بوونە لە قۆناغەکانی یەک و دوو ، لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان /لقی چەمچەماڵ خەڵاتی ڕێزلینانیان پێ دەبەخشرێت وەک هاندانێک بۆسەرکەوتنی بەردەوام. کاتژمێر ( ۱٠) سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە بەرواری( ۲٠۱۷/۱۲/۱۹ ) . شوێن:- هۆڵی سمینار لەنهۆمی سێ یەمی کۆلێژ لەبان مەقان. |
ئاگادارییه‌كی گرنگ له ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتییه‌وه..
ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی............. سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێنكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18/11/2017 ده‌وامی ئاساییه له كۆلێژ و پێویسته هه‌وان پابه‌ندی ده‌وام بن ... له‌گه‌ڵ ڕێز ... ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتیی |
ده‌رباره‌ی پشووی زانكۆی چه‌رموو..
ئاگاداری سه‌رجه‌م مامۆستایان و كارمه‌ندان و خوێنكارانی زانكۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆژی یه‌كشممه 8-10-2017 پشووی فه‌ڕمییه له زانكۆ وه‌ك ماته‌مێك بۆ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جلال، ڕۆژی دوو شه‌ممه 9-10-2017 ده‌وامی ئاسایی ده‌ست پێده‌كات. تێبینی : دابه‌ش كردنی به‌شه‌ناوخۆیی هه‌مان ڕۆژ واته دووشه‌ممه 9-10-2017 ده‌بێت بۆ ئاگاداریتان... سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو |
بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) به سیسته‌می خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکانی زانكۆی چه‌رموو ده‌كرێته‌وه..
كردنەوەی هەردوو بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان پاڵپشت بە بڕگەی (سیانزەیەم) لە ڕێنماییەکانی فەرمانگەی خوێندن و بەدواداچون\ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم زانکۆی چەرموو بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشی (کوردی ، ئینگلیزی) لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان/خوێندنی ئێواران) بەم مەرج و ڕێنماییانەی لای خوارەوە. 1. خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی) هەبێت. 2. دەرچوانی کۆلێژو پەیمانگەکان مافی پێشکەشکردنیان هەیە لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەییان. 3. دەرچوانی پەیمانگەی دوو ساڵییەکان و دەرچوانی پەیمانگەی پێنج ساڵییەکان و دەرچوانی خانەی مامۆستایان مافی پێشکەسکردنیان هەیە لە سەر بنەمای پەیمانگەکەیان. 4. ڕەچاوی ساڵی دەرچون و تەمەن وانەی پەیوەنددار ناکرێت. 5. مەرجی کۆنمرەی وەرگرتن لە (60%) بێت و لە کاتی پڕنەکردنەوی پلانی وەرگرتندا کۆنمرەی زانکۆ تایبەتەکان ئەژمار دەکرێت. 6. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی کوردی (١،٢٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینارە. 7. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی ئینگلیزی (١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە. 8. کرێی خوێندن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە کە خزمەتیان لە (٢) زیاترەو بەردەوامن لە پیشەکەیان بۆ هەر ساڵێک (٦٠٠،٠٠٠) شەش سەد هەزار دینارە. 9. خوێندن بۆ قۆناغی یەکەم بە سیستەمی (فۆونداتۆن) واتە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت (١٠٠%). سەرنج: لە هەر بەشێک ژمارەی خوێندکار (٢٠) کەمتر بێت فەرمانی کردنەوەی بەشەکە هەڵدەوەشێتەوە. کاتی دەوامکردن لە کۆلێژەکە/ خوێندنی ئێواران لە (٤:٠٠)ی ئێوارەوە دەستپێدەکات. خوازیاران دەتوانن سەردانی کۆلێژی پەروەردەو زانستەسروشتیەکان/ خوێندنی ئێواران بکەن بەشی تۆمار تەنیشت مزگەوتی ڕاپەڕین. |
ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و خوێنكارانه‌ی له به‌شه ناوخۆیی ده‌مێننه‌وه..
رۆژی یەكشەمە به‌رواری 8-10-2017 پێویستە خوێندكار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ناوخۆییەكان بكات لەگەڵ خۆیدا ( دوو وێنەی معاملات، كۆپی تەسكەرەو كارتی زانیاری لەگەڵ خۆی بێنێ) لەوێ فۆڕمی زانیاری بۆ خوێندكار پڕ دەكرێتەوە دواتر باجی بەشی ناوخۆیی بۆ دەكرێ، هەر خوێندكارێك باجی بەشی ناوخۆیی نەبێ مافی وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی نابێ بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكان |
خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كان ...
خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كان بۆ هه‌ردوو به‌شی ژمێریاری و كارگێڕی گشتی زانكۆی چه‌رموو بۆ قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م .. تێبینی: ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 7-10-2017 ده‌وامی ئاساییی ده‌ست پێده‌كاته‌وه |
ئاگاداری گرنگ دەربارەی تاقیكردنەوەی توانست..
ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە ده‌كه‌ينه‌وه کە فۆرمی ڕاستەوخۆیان پێشكەش بە زانكۆی چەرموو كردووە بە سیستەمی راستەوخۆ لە سەرجەم بەشەکان، پێویستە بۆ تاقیكردنەوەی توانست باجی تاقیكردنەوەی پێ بێت لەبەر گرنگی وێنەو كۆدی سەر باجەكە، چونكە هەر كاسێك باجی پێ نەبێت مافی بەژداری كردنی لە تاقیكردنەوەكان نابێت.. تێبینی: ١- هەر خوێندكارێك بە خولی یه‌كه‌م یان دووەم دەرچوبێ پێویستە كۆپییه‌ك له نمره‌كانی دەرچونی پێ بێت .. ٢- تاقیكرنەوەكان كاتژمێر (١)ی پاش نیوەڕۆ دەكرێ بۆ هەر سێ بەشی كارگێڕی گشتی و ژمێریاری و نەوت و گاز‌و وزە.. ٣- ١٨/٩/٢٠١٧ تاقیكردنەوەی بەشی گاز و نەوت و وزەیە ١٩/٩/٢٠١٧ تاقیكردنەوەی بەشی كارگێڕی گشتی یە ٢٠/٩/٢٠١٧ تاقیكردنەوەی بەشی ژمێریارییە ٤- هەر خوێندكارێك بەژدار نەبێت لە تاقیكردنەوەی توانست بەهەر بیانویەك ڕاسەوخۆ فۆڕمەكەی لە دەردەكرێ لە سیستەمی ڕاستەوخۆو ناچێتە ڕكابەرییەوە.. |
ئاكادارى....
مەلزەمەی تایبەت بەبەشی ژمێریاری بۆ ئەو خوێندکارانەی کەبەشی ژمێریاری زانکۆی چەرموویان بەسیستمی ڕاستەوخۆ پڕکردۆتەوە بۆ تاقیکردنەوەی توانست... |
1-10 of 38