بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) به‌ سیسته‌می خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکانی زانكۆی چه‌رموو ده‌كرێته‌وه‌..

posted Oct 4, 2017, 9:43 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College
كردنەوەی هەردوو بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان

پاڵپشت بە بڕگەی (سیانزەیەم)  لە ڕێنماییەکانی فەرمانگەی خوێندن و بەدواداچون\ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم زانکۆی چەرموو بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشی (کوردی ، ئینگلیزی) لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان/خوێندنی ئێواران) بەم مەرج و ڕێنماییانەی لای خوارەوە.
1. خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی) هەبێت.
2. دەرچوانی کۆلێژو پەیمانگەکان مافی پێشکەشکردنیان هەیە لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەییان.
3. دەرچوانی پەیمانگەی دوو ساڵییەکان و دەرچوانی پەیمانگەی پێنج ساڵییەکان و دەرچوانی خانەی مامۆستایان مافی پێشکەسکردنیان هەیە لە سەر بنەمای پەیمانگەکەیان.
4. ڕەچاوی ساڵی دەرچون و تەمەن وانەی پەیوەنددار ناکرێت.
5. مەرجی کۆنمرەی وەرگرتن لە (60%) بێت و لە کاتی پڕنەکردنەوی پلانی وەرگرتندا کۆنمرەی زانکۆ تایبەتەکان ئەژمار دەکرێت.
6. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی کوردی (١،٢٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینارە.
7. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی ئینگلیزی (١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.
8. کرێی خوێندن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە کە خزمەتیان لە (٢) زیاترەو بەردەوامن لە پیشەکەیان بۆ هەر ساڵێک (٦٠٠،٠٠٠) شەش سەد هەزار دینارە.
9. خوێندن بۆ قۆناغی یەکەم بە سیستەمی (فۆونداتۆن) واتە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت (١٠٠%).

سەرنج:
لە هەر بەشێک ژمارەی خوێندکار (٢٠)  کەمتر بێت فەرمانی کردنەوەی بەشەکە هەڵدەوەشێتەوە.
کاتی دەوامکردن لە کۆلێژەکە/  خوێندنی ئێواران لە (٤:٠٠)ی ئێوارەوە دەستپێدەکات.
خوازیاران دەتوانن سەردانی کۆلێژی پەروەردەو زانستەسروشتیەکان/ خوێندنی ئێواران بکەن بەشی تۆمار تەنیشت مزگەوتی ڕاپەڕین.
Comments