ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی سێهەم و چوارەمی بەشەکانی ئابووری و زانستە ڕامیارییەکان دەکەینەوە کە باڵویزخانەی فەرەنسا بە هاوکاری سەنتەری کلتوری دەرفەتێک دەرەخسێنێت بۆ وەرگرتنی خویندکارانی ئاست بەرز لەو بەشانەدا بۆ خوێندنی ماستەر لە وولاتی فەرەنسا. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە خوێندکار کۆرسی زمانی فەرەنسی لە پەیمانگای فەرەنسی وەربگرێت لە ماوەی ئۆکتۆبەر تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. کۆرسەکە لە یەک شەممە ٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ دەست پێدەکات. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەیری هەردوو فایلی هاوپێچکراو لە خوارەوەدا بکە. بە هیوای سەرکەوتنتان |