بە سەرپەرشتی (یەکەی دڵنیایی جۆری) و بە چاودێری (لیژنەی دڵنیایی جۆری) له کۆلێژی کارگێری گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی لە زانکۆی چەرموو لە بەروارەکانی (٣، ٥، ٧ ی ٦ /٢٠١٧) پرۆسەی فیدباکی خوێندکاران بۆ مامۆستایانی هەرسێ بەشی ( کارگێری گشتی ، ژمێریاری ، کارگێری نەوت و گاز و وزە ) بەشیوەی ئەلکترۆنی و بە سیستەمی ئۆن لاین بۆ یەکەم جار بەڕێووەچوو. فیدباکی خوێندکاران بەشێکە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری و مافی تەواو ئەدات بە خوێندکار لە ڕێگەی فۆرمێکی ڕاپرسی ئەکادیمیەوە توانا و لێهاتوویی مامۆستایان بۆماوەی یەک ساڵی خوێندنی ئەکادیمی تەواو هەڵبسەنگێنێت کە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک پرسیاری دیاریکراودا داڕێژراوە. Admin:Goran Mohammed ![]() ![]() |