Untitled Post

posted Jul 15, 2017, 7:24 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College

هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنەوەو دابەزاندن و پەڕینەوە (عبور) لەزانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2017 ـ 2018) بڵاودەکاتەوە، لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانیش پەیامێک ئاراستەی خوێندکاران دەکات.

سەبارەت بەگواستنەوەی خوێندکاران وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندوە، ((خوێندکاران مافی گواستنەوەیان دەبێت لەگشت قۆناغەکان لەنێوان زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم (جگە لەقۆناغی یەکەم)، بەڵام بەژمارەیەک مەرج دیاریکراوە)).

ھەر بەگوێرەی ڕێنماییەکە، "گواستنەوەی خوێندکاران و خوێندکاران لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بۆ زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم، سنوردار دەبێت".

بۆ بابەتی (عبور)یش، ڕێنماییەکە ئەوەی ڕونکردۆتەوە، "یەک وانەی ساڵانەو دوو وانەی وەرزیی بۆ پەڕینەوە دەبێت".

لەلایەکی دیکەشەوە د.چۆمان عومەر لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەڕۆژی پێنجشەممەوە ڕێنماییەکانی دابەزاندنمان بەدەستگەیشتوە، بەڵام تائێستا وردبینیمان تێدا نەکردوە تاوەکو گشتاندنی پێبکەین بۆ تۆماری زانکۆکان".

ئەوەشی وت:"لەسبەینێ یەکشەممەوە خوێندکاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان لەسەر ئەو دابەزاندنە سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ بینینی ڕێنماییەکان و بەرچاو ڕونی زیاتر".

ئەوەشی ڕونکردەوە، ڕێنماییەکانی ئەمساڵ لە 90%ی وەکو ساڵانی ڕابردوە، ھەر خوێندکارێکیش ئەو ڕێنماییانە نەیگرتەوە، دەتوانێت بەشێوەی پارالێل بەردەوامبێت، واتە خوێندنەکەی لەبەیانیانەوە بۆ ئێواران داببەزێنێت و بەپارە بخوێنێت.
ą
AdminAdministration and NaturalManagement College,
Jul 15, 2017, 7:24 AM
ą
AdminAdministration and NaturalManagement College,
Jul 15, 2017, 7:24 AM
ą
AdminAdministration and NaturalManagement College,
Jul 15, 2017, 7:24 AM
ą
AdminAdministration and NaturalManagement College,
Jul 15, 2017, 7:24 AM
Comments