Vision and Mission


College of Administrative Sciences consists of three departments: General administration, Accounting, and Oil, Gas and Energy Administration Department. Studying in these departments is by annual. We focus on complete collaboration between teachers and students through building a solid bridge of communication in order to create analysts by considering the characteristics of each department.
Our mission is to prepare well-skilled and educated individuals and carrying out scientific researches through holding yearly scientific conferences about the social contemporary issues that the university is expected to find possible solutions for them. Another objective is to collaborate with those official and unofficial parties that we want our staff to work with in the future such as political sciences collaboration with council of Governorates, Kurdistan Parliament, civil community and consulates of other countries.
With regard to the administration departments, we focus on building contact with the companies and factories of industry and energy. Also, the lecturers and administrative staff of the college participate in all forums and conferences that are related to progressing and developing the skills of industrial and administrative abilities.                      

   

 

 

کۆلێژى کارگێرى گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی لە ئێستادا لە سێ بەشى زاستى پێک هاتوە ئه‌وانش (کارگێرى گشتى و ژمێریارى و کارگێرى نەوت و گازو ووزە)ن .خوێندن لەم بەشانە بەشێوەى سیستەمى ساڵانەیە . تەرکیز لە سەر هەماهەنگى تەواوى ستافى وانەوتنەوەیە لەگەڵ خوێندکاران ، لە ڕێگەى دۆزینەوەى پردى پەیوەندى پتەو بۆ دۆزینەوەى شێوازى بیرکردنەوەى ئامانجدارو دروستکردنى کەسى شیکەرەوە ، بە ڕەچاوکردنى  تایبەتمەندى هەر بەشێکى زانستى. پەیاممان پەروەردەکردن وپێگەیاندنى کادرى پیشەیى و ئەکادیمیە لەو بەشانەدا و بە پێى تایبەتمدنى خۆى بۆ کۆمەڵگە . هەروەها بوارەکانى تر بریتین توێژینەوەی زانستی پڕۆژەی زانستی و لێکۆڵینەوە لەڕێ ی ئەنجامدانی کۆنفرانسى زانستى ساڵانە، لەسەر ئەو دۆسێیانەى کە لە کۆمەڵگەدا جێگەى لەسەر وەستانەو ، چاوەرێدەکرێت زانکۆ بەشدار بێت لە دۆزینەوەو پێشنیازکردنى رێگە چارەى گونجاو بۆ چارەسەرکردن، گەیاندنى پەیامەکانى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. لایەنێکى تر بریتییە لە هەماهەنگى ئەم کۆلێژە لەگەڵ ئەو لایەنە فەرمى و نافەرمییانەى کە ئامانجمانە کادرو تواناکانمان لەئایندەدا لەو کاییانەدا خۆیان ببیننەوە، وەکو هەماهەنگى بەشى کارگێرى گشتی و ژمێریاری  لەگەڵ كارگه‌كان وکۆمپانیا تایبەتمەندەکانى بوارى نه‌وت و وزەو پیشەسازیدا دروست بکەین. هەروەها مامۆستا و ستافى کارگێرى کۆلێژ بەشدار دەبن لە هەمو ئەو سیمینارو کۆڕبەندو راهێنانانەى کە رۆل دەبینن لەبوارى (بونیادنانى تواناکان) بۆ پێشخستن و دەست رەنگینى لە بوارى پیشەیى توانا کارگێرییەکاندا.